میوانی سه‌رهێڵ: 1938
Kurdish | English
هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ خاوه‌نی هه‌زارو 200 كه‌ناڵی راگه‌یاندنی بینراو، بیستراو، چاپكراو، ئۆنلاین له‌ ساڵرۆژی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان هیچ چالاكیه‌ك ئه‌نجام نادات بانیمارانی‌: گۆڕان چاكسازیی‌ له‌كوردستان دواخست له‌رۆژی 24-4 دا یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گرێت ئاسایشی سلێمانی: هه‌واڵه‌كه‌ی رووداو نا ڕاسته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ سلێمانی.. 3620 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شده‌كرێت قائیمقامی هەڵەبجە دەستیلەكاركێشایەوە دوایین لێدوان سه‌باره‌ت به‌ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌ستیپێكرد و د. به‌رهه‌م یش ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
بانیمارانی‌: گۆڕان چاكسازیی‌ له‌كوردستان دواخست...
دوابه‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، (عوسمان بانیمارانی‌) ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ جڤاتی‌ نیشتما...
شه‌وی‌ رابردوو چه‌كدارانی‌ داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ قه‌زای‌ داقوق و به‌ هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ كه‌س له‌ ناو بنكه‌كه‌دا كوژران 12:44:25 PM
22/04/2014
نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند كه‌ تائێستا زیاتر له‌ 86 هه‌زار كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه‌و هاووڵاتیان وه‌ریان نه‌گرتووه‌ 12:43:52 PM
22/04/2014
سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتوو كۆتایی به‌ (گه‌رده‌لولی تایفی) ده‌هێنێت و گه‌لیش چاره‌نوسی خۆی دیاری ده‌كات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و توندوتیژیی و خوێنڕشتنانه‌ی وڵات پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت 12:43:32 PM
22/04/2014
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم ئاشكرای‌ ده‌كات هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ ماون كه‌ موچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شبكرێت و كه‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ ته‌واو بوو هه‌وڵده‌ده‌ین موچه‌ی‌ مانگی‌ 4 یش دابه‌ش بكه‌ن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی‌ ره‌تكرده‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 4 زیاتر دواده‌كه‌وێت و دابه‌ش ناكرێت 12:41:46 PM
22/04/2014
حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ رۆژی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردیدا رایگه‌یاند ئازادی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان و ناوچه‌دا "كه‌م وێنه‌یه‌" و داواشی‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان كرد خۆیان له‌ تانه‌ و ته‌شه‌ر و ناوزڕاندن بپارێزن 12:41:25 PM
22/04/2014
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا فه‌زیحه‌ی زانكۆیه‌كی ئه‌هلی له‌ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت ، وێرای هه‌بوونی بڕوانامه‌ی ساخته‌ و فه‌سڵكردنی ، به‌ڵام بروانامه‌ی ده‌رچوون به‌ قوتابیه‌ك ده‌درێت. 12:38:52 PM
22/04/2014
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 22ی‌ نیسانی‌ 2014 به‌بۆنه‌ی‌ ساڵرۆژی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان هیچ چالاكیه‌ك ئه‌نجام نادات، به‌رپرسانی‌ سه‌ندیكاش هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ 12:33:04 PM
22/04/2014
باڵیۆزی‌ كۆڵۆمبیا له‌ مه‌كسیك رایگه‌یاند ته‌رمی‌ گابرێل گارسیا ماركێز كه‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، سوتێنرا، ماركیز خاوه‌نی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵه‌ له‌بوای‌ ئه‌ده‌بدا‌و خاوه‌نی‌ چه‌ند شاكارێكی‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌ك، سه‌د ساڵ له‌ ته‌نهایی‌، خۆشه‌ویستی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ كۆلێرادا، چیرۆكی‌ مردنێكی‌ ئاشكراو چه‌ند شاكارێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌ده‌بی‌. 12:02:51 PM
19/04/2014
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌فراكسیۆنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی‌ كوردستان تاكه‌ هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌، كه‌ ئه‌و سوپایه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ له‌سوپای‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ به‌هێزتربێت، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌، هه‌رێمی‌ كوردستان بۆته‌ كێشه‌ له‌له‌شی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا 12:01:03 PM
19/04/2014
له‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا کۆمه‌ڵێک گه‌نجی‌ کورد دژی لێدانی خه‌نده‌ق له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر نووسینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ شاری پاریسدا گرت 12:00:36 PM
19/04/2014
وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند حزبه‌كه‌یان ناچێته‌ ژێر باری‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت 12:00:07 PM
19/04/2014
محەممەد سادق سورچی، سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند "رێككەوتن كراوە بۆئەوەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆ بببێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا من ئاگادار نەكراومەتەوە و هیچ وادەیەكیشی بۆ دیاری نەكراوە" 11:59:39 AM
19/04/2014
له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانی ماڵێك گڕیگرت و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانیش سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن 11:54:21 AM
19/04/2014
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ گوایه‌ محاویله‌یه‌كی كاره‌با بووه‌، ئاگرێك له‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود كه‌وته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا تیمه‌كان سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ماڵێكن كه‌ به‌هۆی رووداوه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا 11:50:04 AM
19/04/2014
دوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ نه‌ینه‌وای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، (هه‌ڵۆ پێنجوێنی‌) ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ وه‌كو لێپرسراوی‌ نوێی‌ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ده‌ستنیشاكرا 11:49:45 AM
19/04/2014
NRT: په‌نابه‌رێكی‌ كوردی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان كه‌ ده‌یویست بچێته‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر سنوی‌ هه‌رێم و رۆژئاوا ته‌قه‌ی‌ لێكراو كوژرا 12:42:46 PM
15/04/2014
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندان له‌شاری‌ دهۆك له‌دژی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ خه‌نده‌ق له‌سه‌ر سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد 12:40:34 PM
15/04/2014
ئه‌مڕۆ 15-4 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ سێ هه‌زارو 620 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تدا، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه‌ ژماره‌ی خاڵبه‌ندی ده‌گاته‌ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ فۆڕمی وه‌رگرتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان پڕكردۆته‌وه‌ 12:38:19 PM
15/04/2014
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی باس له‌ قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ساڵی 2030 ماسته‌رپلانی سلێمانی كۆتایی پێدێت و هه‌موو قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌باره‌ی پاركی هه‌واری شاریشه‌وه‌، ده‌ڵێت: "پاركه‌كه‌ زۆرینه‌ی به‌شه‌كانی ته‌واو بووه‌، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و چه‌ند به‌شه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ داوای 20 ملیار دیناریان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كردوه‌ تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ نه‌هاتووه‌" 12:35:35 PM
15/04/2014
شاندی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی قوسەی سوهێل ، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەبێ هیچ رێككەوتنێك گەڕایەوە بەغدا . شاندەكە بۆ چارەسەری تەنگژەی نەوت و بودجە هاتبووە هەرێمی كوردستان 12:33:15 PM
15/04/2014
هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ خاوه‌نی هه‌زارو 200 كه‌ناڵی راگه‌یاندنی بینراو...
كوردهه‌واڵ‌
له‌ ساڵرۆژی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان هیچ چالاك...
كوردهه‌واڵ‌
له‌رۆژی 24-4 دا یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گرێت...
كوردهه‌واڵ‌
ئه‌و رۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر كۆتایی پێهات...
كوردهه‌واڵ‌
لعێبی: لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر...
كوردهه‌واڵ‌
ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەكۆمەڵ دەستیان لەكاركێشایەوە...
كوردهه‌واڵ‌
فڕۆكه‌ مالیزیه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌...
كوردهه‌واڵ‌
كه‌سوكاری سه‌رنشینانی فڕۆكه‌ ونبوه‌كه‌ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد...
كوردهه‌واڵ‌
خۆپیشاندان له‌ ئۆكرانیا به‌دوو ئاراسته‌یه‌...
كوردهه‌واڵ‌
ئیداره‌ی‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆرئاوا...
كوردهه‌واڵ‌
هەرێمی كوردستان چاكسازیی ئابووری پێویستە ‌ ...
د. عیزه‌ت سابیر ئیسماعیل‌
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌په‌ له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا...
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
گرێ كوێره‌ی حكومه‌ت به‌م شێوازه‌ ده‌كرێته‌وه‌؟ ‌ ...
كاوسێن بابه‌كر‌
یــادی كــاره‌ســاتی ئه‌نــفالــكــــــــــــــردنی كورده‌ ف...
عادل موراد‌
مستەفا كەمال...
‌ د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول
 
كورد له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك چه‌ند كورسی‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت ؟


 
11.1 %
22.2 %
66.7 %
 
 
 
سه‌رجه‌م27
 
--%>